بە هۆی یاریی ئاگرین بوو بە شەڕیان
لە زاخۆ نۆ كەس بریندار بوون
964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
منداڵەكانی دوو دراوسێ لە زاخۆ یاریی ئاگرین بەكار دەهێنن، دەبێت بە شەڕیان و نۆ كەس بریندار بوون.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە964ی وت، منداڵەكانی دوو دراوسێ لە گەڕەكێكی زاخۆ یاریی ئاگرینیان بەكارهێناوە، گەورەكانیان بووە بە شەڕیان و بەهۆیەوە نۆكەس بۆینداردەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن.
ئێستا بریندارەكان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆن و لە ژێر چاودێریی پزیشكیدان و برینەكانیان قورس نییە، هیچ كام لە دوو خێزانەكەش سكاڵایان تۆمارنەكردووە، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ وای وت.
بریندارەكان هەموویان پیاون و بە دار و بەرد سەروچاو و پشت و قاچیان بریندار بووە، هەردوولا لە یەكتریان داوە و یەكتریان بریندار كردووە.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد