“هیچ حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایکبوون لە کەرکوک تۆمار نەکراوە”

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە دوێنێ شەوەوە وێنەی منداڵێکی تازە لەدایکبوو بڵاوکراوەتەوە، گوایە لە کەرکوک لەدایکبووە و لایەکی دەموچاوی نیشانەیەکی رەشی لەسەرە و بە حاڵەتێکی دەگمەن وەسف دەکرا، بەڵام تەندروستیی پارێزگاکە رەتیدەکاتەوە.

سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، هیچ حاڵەتێکی لەدایکبوونی لەو جۆرە تۆمار نەکراوە.

بە رێژەی 1%ـی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە جیهان تووشی ئەو حاڵەتە دەبن کە بە ئینگلیزی پێیدەوترێت Congenital melanocytic nevus و لە سەرەتای گەشەکردنی کۆرپەلەدا روودەدات.