زیاتر لە 20 کاتژمێر لە چاوەڕوانیدا دەبن

قەرەباڵغی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گەشتیارانی بێزار کردووە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەهۆی زۆری گەشتکردن لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ تورکیا بەردەوام قەرەباڵغی دروست دەبێت و هەندێک لە هاوڵاتیان زیاتر لە 20 کاتژمێر دەمێننەوە لە دەروازەکە.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بە 964ـی وت، دروستبوونی قەرەباڵغی لە دەروازەکە لە لایەن تورکیاوەیە تا ئەوان خێراتر گەشتیار بە رێ بکەن ئێمە لای خۆمان نایانوەستێنین، دەبێت ئەوان ئاگادارمان بکەنەوە کە گەشتیاری تریان بۆ بنێرین.

وتیشی، بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمیان بەرامبەر خەڵک و گەشتیار نەکردووە، هەموو کارووبارەکان بە رێکوپێکی ئەنجامددەن بۆ گەشتیار، بەڵام لە دیوی تورکیاوە کە بە دەروازەی خابور ناسراوە دەوەستن و ناخرێنە رێ.

سەرچاوەیەکی تر لە دیوی تورکیاوە بە 964ـی وت، “ئەوان رۆژانە دەبینن کارمەندانی دەروازەکە لە دیوی تورکیاوە بەرتیل وەردەگرن و بەرامبەر بڕێک پارە گەشتیار بە ڕێدەکەن بە بێ چاوەڕوانی کردن.

لە ئێستادا هاوڵاتییەکی زۆر لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە یان بە گروپی گەشتیاری یان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەچەنە وڵاتی تورکیا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی