17 تەمەنی ساڵە
گەنجێک لە ئاوی زێی گەورە خنکا
964+
زەید کۆچەر
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی 17 ساڵ لە ئاوی زێی گەورە خنکا، بە قسەی بەرگری شارستانی ئاکرێ گەنجەکە دانیشتووی ناحیەی کەڵەک بووە لە سنوری قەزای بەردەڕەش.
دوای خنکانی، تەرمی گەنجەکە نقومبووە و تیمەکان لە پاش نیو کاتژمێر توانیویانە بیدۆزنەوە.
عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، گەنجەکە ناوی عەمار فوئاد قادر بووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
964 دەزانێت، ئەمە سێیەم حاڵەتی خنکانە لەم یەک دوو مانگەی کۆتاییدا لە سنووری قەزای بەردەڕەش، پێشتر دوو کەسی دیکە لە رووباری خازر خنکاون.
رۆژانی هەینی بەهۆی گەرمی کەش و هەواوە هاوڵاتیانی سنووری ناحیەی کەڵەک و خەبات روو لە ئاوی رووباری زێی گەورە دەکەن بە مەبەستی مەلەوانی و خۆ فێنککردنەوە.