ئەمە چوارەم جارە بشکێت
بۆری ئاوی خواردنەوەی بۆگد چاککرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بۆ جاری چوارەم، بۆری ئاوی خواردنەوەی بۆگد لە کۆیە، کە نزیکەی سەدا 45ـی ئاوی شارەکە دابین دەکات، شکا و دوای نزیکەی شەش کاتژمێر چاککرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە ماوەی شکانی بۆرییەکەدا دابەشکردنی ئاو لە ناو شاری کۆیە بە ناچاری وەستێنراوە بۆ مەبەستی چاککردنەوە.
بەهۆی کارکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 40 مەتری لە رێگای سەرەکی کۆیە – تەقتەق بۆرییەکە شکاوە.
قەبارەی بۆرییەکە 12 ئینجە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:50 خولەک شکاوە.
“ئێستا دەستکراوە بە دابەشکردنی ئاو بەسەر ئەو گەڕەک و ماڵانەی کە سەرە ئاویانە و هەر ئەمشەو سەرجەم شوێنەکانی دیکەش ئاویان پێدەدرێت”، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە وا دەڵێت.
له كۆیه 18 هه‌زار و 106 هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه، جگه له دوو پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌ق و بۆگد، قه‌زاى كۆیه پشت به سه‌رچاوه‌ى چه‌ند بیرێكیش ده‌به‌ستێت، كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه‌وە لێدراو‌ن.