دیمه‌نێكی پێشتر شكانى پڕۆژه‌كه‌ى كۆیه... وێنه: ئاوى كۆیه
بۆرییه‌كی سه‌ره‌كى شكێندرابوو
پڕۆژه‌ى ئاوى كۆیه چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ستا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جارێكی دیكه به‌هۆى كاركردنى كۆمپانیایه‌ك له پڕۆژه‌یه‌كدا، بۆرییه‌كى ئاوى پڕۆژه‌ى ئاوى بۆگد له كۆیه شكێندراو دواى چه‌ند كاتژمێرێك چاككرایه‌وه.
پڕۆژه‌ى ئاوى بۆگد – كۆیه، له گوندى بۆگده‌وه به‌ره‌و لاى گوندى داوداوه و حه‌وزى مام مه‌حمود دێته ناو كۆیه، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى ئاوى ته‌قته‌ق، دووه‌م گه‌وره‌ترین پڕۆه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و قه‌زایه.
بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی کارکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی چاککردنەوە و دروستکردنەوەی شەقامی 40 مەتری لە رێگای سەرەکی کۆیە – تەقتەق تا رێگەی سلێمانی – کۆیە، بۆڕی سەرەکی هێڵی گواستنەوەی ئاو کە قەبارەی 12 ئینجە بۆ ناو سەنتەری قەزای کۆیە رۆژى 18.6.2023 ، لە کاتژمێر 6:30ی خولەکی ئێوارە شکێنرا.
ده‌شڵێت “تیمەکانی چاکسازی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە بە هەماهەنگی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆریەکان بوون له‌ئێستادا چاككرایه‌وه “.
پێشتر هۆگر كه‌یفی، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند بوو، ئه‌و پڕۆژه‌یه 45% هاوبه‌شانى كۆیه ده‌گرێته‌وه.
له كۆیه 18 هه‌زار و 106 هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه، جگه له دوو پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌ق و بۆگد، قه‌زاى كۆیه پشت به سه‌رچاوه‌ى چه‌ند بیرێكیش ده‌به‌ستێت، كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه‌وە لێدراو‌ن.