مامەڵەی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆی گەرمیان نەوەستاوە

964+

توانا نەقی

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەشی تۆمار بە مەبەستی گواستنەوەی خاوەنداریەتیی ئۆتۆمبێل، نوێکردنەوەی ساڵانە، ون بوون و تێکچوونی ساڵانە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەڕێوەچوونی سەرجەم ئەو مامەڵانە لە لای ئەوان کێشەی نییە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن و مامەڵەکانیان بەڕێدەکرێت.

ماوەیەکە مامەڵکردنی تابلۆی سلێمانی لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین کراوەتەوە، شۆفێر لە بری ئەوەی بچێتە سلێمانی دەتوانێت لەو جێگایانە مامەڵەکەی بکات.

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، ئەو دەسەڵاتە لە لایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە لە هاتوچۆی ئیدارە سەربەخۆکان وەرگیراوەتەوە.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە بە 964ـی راگەیاند، ئێستا هیچ بڕیارێکی وا لە ئارادا نییە و ئەوان دەتوانن کارەکانی خۆیان بکەن و مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێبکەن