ئه‌مڕۆ تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ له‌ ئه‌وروپا یاریی هه‌یه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

له‌ پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ جامی یۆرۆی 2024، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك یاری دێنه‌ ئه‌نجامدان، چاوه‌كانیش زیاتر له‌سه‌ر یاریی پۆرتوگال و بۆسنه‌یه‌.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ چه‌ند كاتێكی جیاوازدا 11 یاری له‌ گه‌ڕی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 دێنه‌ ئه‌نجامدان.

له‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین یارییه‌كاندا، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌ سه‌ركردایه‌تی رۆناڵدۆ، له‌ خاكی خۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه‌وهێرسك یاریی ده‌كات.

پۆرتوگال له‌ دوو یاریی رابردوویدا دوو بردنه‌وه‌ و 10 گۆڵی تۆمار كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا بۆسنه‌ یارییه‌كی بردووه‌ته‌وه‌ و یارییه‌كیشی دۆڕاندووه‌.

هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریی به‌لجیكا و نه‌مساش به‌هێزبێت، به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌ك یاریزانی ئاستبه‌رز له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌دا.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
لیتوانیا – بولگاریا 04:00
لۆگسمبۆرگ – لیختنشتاین 04:00
ئازه‌ربێجان – ئیستۆنیا 07:00
مۆنتینگیرۆ – هه‌نگاریا 07:00
نه‌رویج – سكۆتلاند 07:00
به‌لجیكا – نه‌مسا 09:45
ئایسلاند – سلۆڤاكیا 09:45
پۆرتوگال – بۆسنه‌ 09:45
دوورگه‌كانی فارۆ – چیك 09:45
قوبرس – جۆرجیا 09:45
ئه‌لبانیا – مۆلدۆڤا 09:45.