هەواڵ
گەنجێکی نیپاڵی لە زێی گەورە خنکا
964+
توانا نەقی
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتیەکی نیپاڵی کە بەمەبەستی راوەماسی رۆشتبووە زێی گەورە لە هەولێر خنکا.
ئەو کەسە ناوی نیستال نیتاریە و تەمەنی 33 ساڵە، دانیشتووی شاری هەولێرە.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، لە کاتژمێر 4:30 خولەک تیمەکانی ئەوان ئاگادار کراونەتەوە و دەستبەجێ رۆشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
وتیشی تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و شەوەیش ناتوانن تیمەکانیان لە ئاودا بگەڕێن، بۆیە ناچارن تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی قەزای خەبات سبەینی دەستکەنەوە بە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی لەسەر رووداوەکە و ئەو کەسە نیپاڵییە دەستپێکردووە.