لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت

سووتانی نەخۆشخانەكەی دهۆك هیچ زیانێكی گیانی نەبوو

+964
هێڤی دێوالی- دهۆك

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک کەوتەوە، هەندێک کەلوپەلی تەندروستی سووتاون و زیانی گیانی نەبووە.

بێوارعەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك بە 964 ی وت، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و زەرەری زۆری مادی هەبووە.

وتیشی “لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی روودانی ئاگرەكە و خەمڵاندنی زیانەكان لە نەخۆشخانەكەدا”.

بەپێی زانیارییەکانی 964، تەنیا ژوورێک لە نەخۆشخانەکە سووتاوە، گوایە هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد