لە لۆفەکانی سپیلک وەرگەڕاوە

بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرەکەیەوە شوفێرەکەی گیان لەدەستدەدات

964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆ لەنزیک لۆفەکانی سپیلک شوفێری بارهەڵگرێکی جۆری تڕێڵە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی 964، رووداوەکە بەریەککەوتن نەبووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تر، بەڵکو شوفێری تڕێڵەکە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و بەهۆیەوە بارهەڵگرەکە وەردەگەڕێت.

بەهۆی وەرگەڕانەکەوە شوفێرەکە کە ناوی نازم مەجیدە گیان لەدەستدەدات کە خۆی خەڵکی گوندی ئەشکەوتەی سەر بە ناحیەی هەریرە و تەمەنی لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵ دایە.

محمد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بۆ 964  پشتڕاستی گیان لەدەستدانی شوفێرەکەی کرد و ئاماژەی بەوەشدا کە بەهۆی سەختی برینەکەی تاوەکو گەیشتووەتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە، گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق