سلێمانی %75ی بەرھەمە کوردییەکانی بۆ شارەکانی عیراق دەنێرێت

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە سلێمانی بەرھەمی خۆماڵی خواستی %25ی ناوخۆی پڕکردووەتەوە و ئەوەشی لە بڕشتەکەی دەمێنێتەوە، ھەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێت.

بەرھەمی جوتیاران کورد تەنیا بازاڕی عیراقیان بەدەستەوەیە.

تەماتە، خەیار، ترۆزی، کولەکە، باینجان، پەتاتە، پیاز، قۆغ و قەیسی ئەگەر کوردی بێت و لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەرھەم ھاتبێت، بازگە عیراقییەکان رێگەی پێ دەدەن دەربازی شارەکان ببن.

بازرگانە عەرەبەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە لە کڕینەوەی بەرھەمە خۆماڵیییەکەی خۆمان، جووتیارە کوردەکانیش رۆژانە سندوقی دەیان سەیارە و پیک ئاب پڕدەکەن لە بەرھەم و دەیھێننە عەلوە.

ئەمرۆ سێشەممە 6.6.2023 سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی بە 964ی وت، “تەنیا ناوچەکانی ناوەراست و خواروی عیراقمان بەدەستەوەیە، ھەناردەی ئەوان %75ی بەرھەمی جووتیارانی کورد پێکدەھێنێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی