كار بۆ به‌دیكیۆمێنتكردنى ده‌ستدرێژییه‌ سێكسییه‌كان ده‌كرێت

964+

ئاسۆ وەرتی ــ سۆران

رێکخراوێک كار بۆ به‌دیكیۆمێنتكردنى ده‌ستدرێژییه‌ سێكسییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو رۆژ بوو رووى له‌ سۆران كردبوو و کۆمەڵێک پارێزە و پزیشک و چالاکوان و لایەنی ئەمنی كۆكرده‌وه‌.

رێکخراوی لێکۆڵەر، له‌ ژێر ناونیشانى “پرۆتۆكۆڵی نێودەوڵەتی بۆ به‌ دیکیۆمێنتکردن و لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی دەستدرێژی سێكسی لە هەرێمی كوردستان، له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان سمینار سازده‌كات.

پارێزەر فواد سعید بەشداربووی سیمنارەکە بە 964ـی، ئامانجیان لە سازدانی سیمنارەکە راهێنانی بەشداربووان بوو، لە کاتی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن و منداڵان، هەروەها چۆنیەتی مامەڵەکردن و لێکۆڵینەوە و دیكۆمێنتكردن و كۆكردنەوە و رێكخستنی زانیاریەكان .

وتیشی ” لەکاتی بوونی حاڵەتەکاندا چۆن پەنا ببرێته‌ به‌ر دادگا و چۆنیش گوێ لە سکاڵاکان بگیرێت، هه‌مانكات تاوانلێكراویش وەک تاکێکی ئاسایی لەناو کۆمەڵگا بژیت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كارى ئه‌و رێكخراوه‌ كۆكردنه‌وه‌ى ئامار نیه‌ له‌سه‌ر بوونى ئه‌و حاڵه‌ته‌، به‌ڵكو راهێنانى كه‌سانى پسپۆڕه‌ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.

سمینارەکەى سۆران 16 کەس له‌ توێژى جیاجیا به‌شداریان تێدا كرد، بڕیاریشه‌ هه‌مان رێكخراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانى ئیدارەکانی زاخۆ و راپەرین و گەرمیان و پارێزگای هەڵه‌بجە بكات.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن