٢٠ نانەواخانە سەمونخانە لە دهۆک لە بێ غازی دایدەخەن
“حكومه‌ت به مه‌رج غازیان پێدەدات”
+964
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك
دوای رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی سلێمانی و دهۆك کە بووە هۆی راگرتنی سیستەمی غازی LPGلەلایەن حکومەتە‌وه، ژمارەیەک سەمونخانە و نانەواخانه تانكی غازه‌كانیان به‌تاڵه و دایانخستووە.
ئه‌یاز سدیق، نوێنەری خاوه‌ن سەمونخانە و نانەواخانه‌كان لە سنوری پارێزگای دهۆک بە 964+ـی راگەیاند؛ چوار بۆ پێنج رۆژە بیست سەمونخانە و نانەواخانە بەهۆی پێنەدانی غازه‌وه دایانخستووه.
زیاتر وتی “سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان تانکی غازه‌كانیان به‌تاڵ بووه، دوای راگرتنی سیستمی غازی LPG، ئێستا دەبێت بوتڵی غاز بەکاربهێنن، ئەمەش بۆ ئەوان گران ده‌وه‌ستێت، چونكه یەک بوتڵی غاز له بازاڕ بە نزیكه‌ی پازده هەزار دینارە”.
+964 دەزانێت، حکومەتی خۆجێی دهۆک چوار لیژنەی پێکهێناوە و بە مەیدانی سەردانی فرن و سەمونخانەکان دەکات، به مه‌به‌ستی پێدانی غاز له لایه‌ن حکومەته‌وه، به‌ڵام چەند مەرجێکیان داناوە، پێویسته خاوەنەکانیان ئامێری هەستیار دابنێن، تا هەرکاتێک کێشەیەک دروست بێت لە رێگه‌ی ئامێره‌كه‌وه ئاگه‌داربن، هه‌روه‌ها ده‌بێت بۆرییەکانی غاز نوژەن بکه‌نه‌وه.
ئه‌یاز سدیق، ئەو زانیارییانەی +964ـی پشتڕاست کردەوە، ئاشکرای کرد کە لە سنوری پارێزگای دهۆک هەزارو ٣٩٢ سەمونخانە و نانەواخانە هەن، تەنیا له ناوەندی دهۆک ژمارەیان ٤٠٠ تا ٥٠٠ ده‌بێت.
نوێنەری خاوه‌ن سەمونخانە و نانەواخانه‌كان ده‌ڵێت “ئەگەر کێشەكه چارەسەر نەکرێت، ژمارەیەکی زۆرتری سەمونخانە و نانەواخانه‌كان دادەخرێن”.
له‌م مانگه‌دا دوو رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی غازی LPG له سلێمانی و دهۆك روویاندا، كه كاره‌ساتی لێكه‌وته‌وه و قوربانی زۆری هه‌بوو، له سلێمانی ١٥ كه‌سی یه‌ك خانه‌واده گیانیان له ده‌ست دا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
دواتر له شاری دهۆك سیستمی غازی سه‌مونخانه‌یه‌ك، كه تانكی غازه‌كه‌ی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كی خوێندنكاران بوو، ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٣١ كه‌سیش برینداربوون.
دوای ئه‌و رووداوانه، به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاركردن به سیستمی غازی LPG له ته‌واوی كوردستان راگیرا. بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندن لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگریی شارستانی دهۆک، ئه‌وه‌ی بۆ 964+ پشتڕاستكرده‌وه چوار لیژنە له شاره‌كه دروستکراون و ئه‌وانیش ئەندامن لە لیژنه‌كان.
وتیشی: “کۆمەڵێک مەرج و رێنمایی نوێمان بۆ خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەکان دەرکردووە، ئەو لیژنانە بە مەیدانی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، دوای پشکنین و جێبەجێکردنی مەرجەکان، په‌نجا لە سەدی غازی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان دابین ده‌كه‌ن، كه دەکاتە یه‌ك تۆن و نیو”.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی مه‌رج و رێنماییه‌كان، بێوار عه‌بدولعه‌زیز روونی کردەوە، ده‌بێت نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان ئامێری هەستیار (حەساس) ببەستن، بۆرییەکان نۆژەن بکه‌نه‌وه، لەگەڵ پاكکردنەوەی واشەرەکان و کۆمەڵێک شتی دیكه، تا “لیژنە لێی رازی نەبێت و بە تەواوی لێی دڵنیا نەبن، رێگه‌یان پێ ناده‌ن غاز وەربگرن”.