قایمقامی رواندز داوا ده‌كات چاو له بانكی قه‌زاكه‌یان بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامی قه‌زاى رواندز ده‌ڵێت، چاو له بانكی رواندز بكه‌ن بۆ راییكردنى كاره‌كانتان و مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان، چونكه به سستمێكى نوێ كاره ژمێریاری و كارگێڕییىه‌كانى رێكخستووه.
ئەم بەرنامەیە، خۆی لە بە سستمكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و كارە كارگێڕی و ژمێریاریەكان دەنوێنێت و له‌لایەن فەرمانبەرێكی بانكه‌وه به‌ناوى كارزان حه‌مه‌د حه‌مه‌ده‌مین كە لە رێگای كۆمپیۆتەره‌وه، رێكخراوه .
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی رواندز، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و سستمه‌ى له‌بانكى رواندز كاری پێده‌كرێت “ناوازه‌یه”.
ده‌شڵێت “لەمەودوا كارەكان كەمتر بە بەكارهێنان و بەڕێكردنی دەستی ئەنجامدەدرێن، ئەمەش كارئاسانیەكی گەورەیە، كات بە فیڕۆدان كەمدەكاتەوە”.
قایمقام بە پێویستی دەزانێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان له هه‌رێمی كوردستان، كار لەسەر ئەم سیستمەی كاركردنی ئەلیكترۆنی بكه‌ن، وەك بنەمای كارێكی باش و ناوازە بۆ بانكەكانی تریش بەكاربهێنێت .