له ‌ئه‌مڕۆوه‌ سایلۆى رانیه‌ به رووى جوتیاران ده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى سایلۆى رانیه‌، ئاگادارى جووتیارانى سنووره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، له‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وە دەرگای سایلۆكه‌یان کراوە دەبێت بە رووی جووتیاران بۆ وەرگرتنی گەنمەکانیان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، حکومەتی عێراق تەنیا گەنمی ئەو جووتیارانە وەردەگرێت، کە ناوەکانیان لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمەوە بەرزکراونەته‌وە بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق.

داواش لە جووتیارانى سنووره‌كه‌ی ده‌كات، سەردانی بنکە کشتوکاڵییەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پشتگریی کشتوکاڵی .

له‌ تێبینیه‌كیشدا سایلۆى رانیه‌ ده‌ڵێت،  تا  5.6.2023  ئەو جووتیارانەی دروێنەی گەنمەکانیان کردووە و ناویان لە لیستی بنکە کشتوکاڵییەکاندا هەیە، دەتوانن پشتگریی کشتوکاڵی ناوچەکەی بێنێت و گەنمەکەی بێنێت بۆ سایلۆ، لە دوای ئەو کاتەوە، بە پێی سەرەی بنکە کشتوکاڵییەکان دەبێت، کە ساڵانە لە ئیدارەی راپەڕین سەرەیان بۆ دیاریی دەکرێت .