لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما 4 پلە بەرز دەبنەوە

964+

فەرمان سادق

بەپێی پێشبینی کەشوهەوا بێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.5.2023
کەش/ ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی پێنجشەممە 18.5.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 2 تـــا 4 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / هەندێ کات زیاد دەکات دەگاتە سەرووى 25 کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى