ددانێك بە پوكەوە لە سورێنچكی ژنێكدا دەرهێنرا

964+
كوردستان ئەحمەد
ددانێك كە بە پوكێكی دەسكردەوەیە، لە نێو سورێنچكی ژنێكدا بەنەشتەرگەری دەرهێنرا.

ژنێكی تەمەن 60 ساڵ لە كاتی نانخواردندا، تاقمێكی ددان كە یەك دانی پێوەیەلەگەڵ خواردندا دەچێتە ناو سكی ژنەكەوە.

دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی ئازادی فریاكەوتن لە دهۆك، پاش پشكنین پزیشكەكان لە كەمترین كات بە شێوەی نازۆر نەشتەرگەری بۆ دەكەن و ددانەكە بە پوكەكەوە دەردەهێنن.

پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی ئازادی فریاكەوتن چەند وێنەیەكی پزیشكەكان و كارمەندانی تەندروستی داناوە لە كاتی دەرهێنانی ددانەكەدا، بپێی وێنەكان پوكەكە دەرهێنراوەتەوە و هیچ زیانێكیش بەر حەستەی ژنەكە نەكەوتوە.

ددانەكە لەكاتی نانخواردندا تا سورێنچكی ژنەكە رۆشتوە، بەڵام لەوە زیاتر مەجالی بۆ دروستنەبووە و لە قوڕگی نەخۆشەكە گیراوە و لە نەخۆشخانە بۆیدەرهێناوە.

سورێنچك بەشێكە لە لاشەی مرۆڤ و دەكەوێتە خواری قوڕگ و سەرەتای گەدە، بەشێكی پێچاوپێچی كڕكڕاگەییە و رێگە بە هاتوچۆی تەنی نامۆ نادات.

ژنەكە تەندروستی زۆر باشە و رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی پێبگات.