دوای نۆ ساڵ گەشتی نێوان عێراق و جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە

964+

فەهمی نەبی

هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاویکردەوە لە مانگی حوزەیرانەوە گەشتی نێوان عێراق و جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوای نۆ ساڵ لە وەستانی.

ئەمڕۆ هەینی، هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بەهەوڵی وەزیری گواستنەوە توانراوە گرفتی گەشت لەنێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکرێت.

ساڵی 2014 بەهۆی شەڕی چەند کەسێک کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون بۆ گەشت لە جۆرجیا بوون، ئەو وڵاتە پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی عێراقی راگرت.

لە راگەیەنراوەکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەوەش هاتووە، هاوڵاتیان دەبێت پێش وەختە داوای ڤیزا بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە 9.6.2023 گەشت بکەن.

جۆرجیا دەکەوێتە ناوچەی قەوقاز، لەنێوان ئەوروپا و ئاسیا، پایتەختەکەی شاری تبلیسیە، لەساڵی 1991 سەربەخۆیی وەرگرتووە.