سبەی رەنگە باران بێت

964+

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، هاوکات ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ دەبێت بەهۆی خێرایی با.

ئەمڕۆ شەممە بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 24 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی چەند پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئەمە پێشبینییەکانی بەشی کەشناسییە

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 6- 5- 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرایی با / 5 – 10 کم/س.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 9 – 10 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەکشەممە 7- 5- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە دوای نیوەڕۆ بە هۆی چالاکبوونی خێرایی باوە لە هەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرایى با / 10 – 20 کم/س. هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25کم/س
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 5 – 7 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32
سلێمانی : 31
دهۆک : 31
کەرکوک : 35
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 30
سۆران : 29
گەرمیان : 39