برایەتی لە یاریگەی خۆیدا نەیبردەوە
+964
مەریەم ئەحمەد
یانەی برایەتی لە یاریگەی خۆیدا بە 2-3 گۆڵ بە یانەی دهۆك دۆڕا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پێگەی یانەی دهۆك لە خولی نایابی كوردستان بەهێزتر بێت.
ئەمڕۆ لە گەڕی 29ــی خولی نایابی كوردستان یانەی برایەتی لە نێو یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی دهۆكی كرد.
لە گێمی یەكەمدا و لە خولەکەکانی کۆتایی یانەی دهۆك لە رێگەی یاریزان زیاد ئەحمەد توانی گۆڵێک تۆمار بكات.
لە گێمی دووەم هەمان یاریزان توانی لە خولەكی 56 گۆڵی دووەم بۆ دهۆک تۆمار بكات، لە وەڵامی ئەمەدا یانەی برایەتی خۆی رێکخستەوە و لە ماوەی نێوان دوو خولەكدا لە رێگەی یاریزانان دانا كامەران و رافەت جوبەیری لە خولەکەکانی 63 و 65 دوو گۆڵیان تۆماركرد، بەڵام یانەی دهۆك کە شەڕی مانەوە لە خولی نایاب دەکات، لە خولەکی 90+3 بە هۆی یاریزان بڵند چۆلی توانی گۆڵی سێیەم و سەركەوتن تۆمار بکات و یارییەکەیان بە 3-2 گۆڵ بردەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عبدوڵا