1140 فەرمانبەر کران بە هەمیشەیی
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاوی کەرکوک کران بە هەمیشەیی و بەمنزیکانە رێکاری یاساییان بۆ دەکرێت.
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەی ئاوی کەرکوک کران بە هەمیشەیی.
ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەی ئاوی کەرکەک هەزار و 140 فەرمانبەرە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو دەستبكرێت بە تەواوكردنی رێكاری یاسایی مامەڵەكانیان.
هیشام ئیبراهیم زەنگەنە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی كەركوك بە 964ی وت “لە ساڵی 2009ـەوە هیچ فەرمانبەرێك بە شێوەیی هەمیشەیی دانەمەزراوە، ئەوەی دامەزراوە بە شیوەی كرێی رۆژانە بووە”.
دەشڵێت: پارساڵ بە بڕیاری مستەفا كازمی، ئەوانەی بە کرێ کاریان بۆ دەکردین، كران بە فەرمانبەرانی گرێبەست.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، لەو هەزار و 140 فەرمانبەرە، تێیدا هەیە 10 بۆ 15 ساڵە خزمەتی هەیە وەک فەرمانبەری گرێبەست و هیچ کەسێکیان لە جێگەی فەرماننبەرە هەمیشەییەکان کە خانەنشین کراون یان گیانیان لەدەستداوە، دانەمەزراون.
هیشام ئیبراهیم زەنگەنە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی كەركوك روونی کردەوە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشی سەر وێستگە و پرۆژەكان و بەنداو و قەزاو ناحیەكان كراون.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق