ته‌رمی “ده‌رباز رزگار” دۆزرایه‌وه
+964
ژێوار خدر – راپه‌ڕین
دوای 23 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، ئەمڕۆ تەرمی دەرباز رزگار دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ 29.4.2023 تەرمی دەرباز رزگار لە چیای ماکۆک دۆزرایەوە، ئه‌مه‌ش دوای 23 رۆژ له دیارنه‌مانی.
نەقیب شۆڕش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین هەوالی دۆزینەوەی تەرمی دەرباز رزگاری ته‌مه‌ن 15 ساڵانی به تۆڕی 964 راگه‌یاند و رایگه‌یاند، ئێستا تیمەکانیان رۆیشتوون بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی لە چیای ماکۆک.
سەبارەت به هۆكار و كاتی مردنه‌كه‌ی، نەقیب شۆڕش وتی “دەبێ پزیشکی دادی دیاریی بکات”.
دەرباز رزگار لە ئێوارەی 6.4.2023 لە ماڵه‌وه دەرچووه و بەرەوە چیای ماکۆک رۆیشت و نەگەڕایەوە، دوای 3 رۆژ لە گەڕانی خەڵکی دۆڵی شاورێ و تیمەکانی بەرگری شارستانی، نەیانتوانی بیدۆزنەوە و وازیان لە گەڕان هێنا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به بۆنی تەرمەکەیەوە، لە چیای ماکۆک دۆزرایەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا