شه‌ش رۆژه گوندی مه‌له‌كان بێ كاره‌بایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى سوتانى محاویله‌كه‌یان، ماوه‌ى شه‌ش رۆژه گوندى مه‌له‌كانى سه‌ر به ناحیه‌ى خه‌لیفان بێ كاره‌بایه، فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى خه‌لیفانیش ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ كاره‌بایان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
مەلەکان یه‌كێكه له گوندانه‌ى سنوورى خه‌لیفان كه 11 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره و یه‌كێكه له‌هاوینه‌هه‌واره سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كانى دۆڵى بالیسان.
باقی عه‌بدولجه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى خه‌لیفان به 964ـى وت “ماوه‌ى شه‌ش رۆژه كاره‌باى گوندى مه‌له‌كان نیه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى محاویله‌كه‌یان سوتابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رى كاره‌باكه‌یان بۆ ده‌كرێت ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه توانیان محاویله‌یه‌ك له ئیداره‌ى سۆرانه‌وه بۆ گوندى مه‌له‌كان دابین بكه‌ن.
هاوڵاتیانى گوندى مه‌له‌كان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێزاری خۆیان بۆ نه‌بوونى كاره‌باى گونده‌كه‌یان ده‌ربڕی و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له جەژنەوە بێ کارەبان و دوای چەندینجار پەیوەندی کردن بە لایەنی پەیوەندیدار بەڵام نه‌هاتونه‌تە سەر خەت و بۆ چاره‌سه‌ركردنى کێشەکەیان.