رۆژى جیهانیی مەلاریا
نه‌خۆشییه‌ك له په‌نجاكان كوردستانى په‌رێشان كردبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مه‌لاریا، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیه باوانه‌ى، له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو كوردستانى په‌رێشان كردبوو، جیهانیشی خستبووه مه‌ترسی له‌ناوچوونى نیوه‌ى زیاترى مرۆڤه‌كانى. ئێستا ئه‌و نه‌خۆشییه له جیهاندا به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات.
ئه‌مڕۆ 25.4.2023 رۆژی جیهانیی مه‌لاریایه، نەخۆشییەك لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ و لە رێگای بەكارهێنانی دەرزی یان لە كاتی لەدایكبووندا لە دایكەوە بۆ كۆرپە ده‌گوازرایه‌وه.
نیشانەكانی لە رێگەی خوێنەوە دەبینرێن و به سەرئێشە، لاوازی، ئازاری سك، ماندووێتی، ئازاری ماسولكە و جومگەكان دەستپێدەكات.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ساڵى 1954 ئه‌و نه‌خۆشییه له كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، ساڵى 1955 كار بۆ قەڵاچۆکردنی ئه‌و نەخۆشیه ده‌ستیپێكردووه.
“لویجی مارا” یه‌كێك له‌و پزیشكه ئیتاڵیانهى له‌ساڵى 1958 له‌گه‌ڵ تیمێكی پزیشكی بۆ قه‌ڵاچۆكردنى ئه‌و نه‌خۆشییه هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له گوندەکانی سنوورى شاری سلێمانی ماوه‌ی نزیكه‌ى مانگێك ماوه‌ته‌وه چاره‌سه‌رى تووشبوانى كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویی و ئاماره ته‌ندروستییه‌كان، له‌ماوه‌ى ساڵانى 1954 تاكو 1958 هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووى قوڕسترین دۆخى تووشبونى ئه‌و نه‌خۆشیه بووه‌ته‌وه كه ژماره‌ى تووشبوانى به نزیكه‌ى نیو ملیۆن كه‌س خه‌ملێنراوه، ته‌نیا له‌لایه‌ن دكتۆر لۆجی مارا و تیمه‌كه‌ى، توانراوه زیاتر لە 200 هەزار که‌س له‌سنوورى سلێمانى لە نەخۆشی مەلاریا چارەسەر و رزگار بكرێن.
ساڵى 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌پشت به‌ستن به راپۆرتێكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویكرده‌وه بەشێوەیەكی گشتی نەخۆشی مەلاریا لەهەرێمی كوردستان و عیراق مەترسی كەمترە و ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە ئەو نەخۆشیە كۆنتڕۆڵكراوە.
به‌پێی ئاماره‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، لە ساڵی 2021 لە سەرانسەری جیهاندا، 247 ملیۆن كەس تووشی نەخۆشی مەلاریا بوون و 619 هەزار كەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
هه‌ر به پێى ئاماره‌كانى ئه‌و رێكخراوه، ژمارەی ئەو وڵاتانەی لە ساڵی 2020 دا حاڵەتەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییەیان تێدا تۆماركراوه 108 وڵات بووه، به‌ڵام لە ساڵی 2021 بۆ 84 وڵات كەمی كرد.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەداوە هیوادارن تا ساڵی 2030 مردن بە مەلاریا بە رێژەی 90% کەمبکهنەوە، ئەمەش پێویستی بە بڕی 10.3 ملیار دۆلار هەیە بۆ بنڕکردنی ئەو نەخۆشیە، هاوکات لە ساڵی 2015 ەوە 10 وڵات بە فەرمی نەخۆشی مەلاریایان لە وڵاتەکەیان بنبڕکردوە ، لەوانە ئەرجەنتین و جەزائیر لەساڵی 2019 و وڵاتى چینیش ساڵی 2021 هیچ توشبویەکی مەلاریان تۆمار نەکردوە.