زاخۆ  بەرامبەر قاسم یەکسان بوو

+964
شڤان عەبدوڵا -زاخۆ

یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر یانەی قاسم تۆمار بکات و جەماوەری زاخۆ ناڕەزاییان دەربڕی.
لە خولی پلە نایابەکانی عێراق، یانەی زاخۆ میوانداری یانەی قاسمی کرد.

لە خولەکی 30 یاریزانی یانەی زاخۆ عومەر مەنسوری توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
هێندەی نەبرد دوای یەک خولەک یاریزانی یانەی قاسم سامر حوسنی، توانی گۆڵی یەکسان بوونەوە تۆمار بکات، گێمی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
گێمی دووەمی یارییەکە، هەردوو تیم فشاریان بۆسەر گۆڵی یەکتر دەکرد، بەڵام هیچیان نەیانتوانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن.

جەماوەری یانەی زاخۆ لە یاریگا، دڵگرانی خۆیان بە ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان دەربڕی داوای گۆڕانکاریان لە کارگێری یانەکەیان کرد.