ئاگره‌كه‌ى چۆمان كۆنتڕۆڵ كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانى قه‌زاى چۆمان روویدا، ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ و به‌رگرى شارستانیى سۆرانیش ده‌ڵێت، “ئاگره‌كه‌ له‌ كۆگایه‌ك كه‌وتبووه‌وه‌ كه‌ له‌ناو ئه‌و ماڵه‌دا بووه‌”.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێك، كه‌ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران، بڵاویكردووەته‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 23.4.2023 ، ئاگادارکراونەته‌وە بە هەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی وەردەى قەزای چۆمان، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان، گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ‌و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هەر ‌به‌ پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌، تیمه‌كه‌ى به‌رگریى شارستانى راپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بڵاوكردووەته‌وه‌ و ده‌ڵێن، هۆكاره‌كه‌ى شۆرتى كاره‌با بووه‌، جیا لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.