لە هەفتەیەکدا 10 پلە بەرز بووەتەوە

پلەی گەرمای سلێمانیش گەیشتە 30 پلە

964+

فەرمان سادق

رۆژ دوای رۆژ پلەکانی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان روو لە هەڵکشانن و ئەمڕۆ لە سلێمانیش پلەی گەرما گەیشتە 30 پلە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.4.2023، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە، بەراورد بە دوێنێ 3 پلەی گەرمی لە سلێمانی هەڵکشاوە.

هەڵکشانی پلەکانی گەرما بەراورد بە هەفتەی رابردوو، لە هەولێر و سلێمانی 10 پلە گەرماکە زیادی کردووە و لە 20 پلەوە بووە بە 30 پلە، هەروەها دهۆک لە 18ـەوە هەڵکشاوە بۆ 29 پلە، کەرکوکش 9 پلە هەڵکشاوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ سێشەممە 18.4.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

سبەی چوارشەممە 18.4.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت, لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
سۆران: 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى