ئەمە شەشەم کرێکارە لەمساڵدا

بلدۆزەر بەسەری کەوتووە و گیانی لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

کرێکارێک لە شاری کەرکوک لەکاتی کارکردندا، بلدۆزەرێک بەسەری کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15.4.2023 لە نزیک چواڕیانی شوان، لە رێگای هەولێر-کەرکوک روویداوە.

بەپێی وتەی شایەدحاڵەکان ئەو کرێکارە تەمەنی 43 ساڵ بووە، لەکاتی کارکردن ئەو بلدۆزەرە دەکەوێتە سەر کرێکارەکە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

کرێکارەکە ناوی سامی موحسن سەلیمە، دانیشتوی گەڕەکی عەمەلە شەعبییە لە شاری کەرکوک.

عەلی ناسر، سەرۆکی رێکخراوی مافی کرێکاران بە 964ی وت “لەماوەی ئەمساڵدا ئەوە شەشەم کرێکارە گیان لەدەستبدات، سێ لەو کرێکارانە کێلەی شۆڤەڵ و بلدۆزەر بەسەریان کەوتوە و گیانیان لەدەستداوە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی