"پێشتر وتیان تەقینەوە بووە"

لە تۆپزاوا مینێك بە هاوڵاتیەكدا تەقیەوە

+964
كاروان ساڵحی- كەركوك
مینێك بەهاوڵاتیەكدا تەقیەوە و بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی كەركوك

شەوی پێنجشەممە، بەهۆی بارانبارینەوە لە گوندی تۆپزاوا مینێك لە ژێر زەوی دەردەكەوێت و بەهاوڵاتیەكی گوندەكەدا دەتەقێتەوە.

هاوڵاتیەكە برینداردەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی كەركوك دەكرێت.

ئەم هەواڵە لە بەشێك لە میدیا و پەیجەكانی كوردستاندا بڵاوبویەوە، كە لە نزیك كەركوك تەقینەویەك بووە، بەپێی سۆراغێكی 964 هیچ تەقینەوەیەك نەبووە و مینێكی کۆن بووە و بە هاوڵاتیەكدا تەقیوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی 964 ی وت،  ئەو گەنجە كە بریندار بووە، فەرمانبەری تەندروستی کەرکوکە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو مینە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس و گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک  کراوە.

بەپێ زانیاریەکانی تۆڕی 964 مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەهەمان شێوە نارنجۆکێکی سەردەمی رژێمی بەعس تەقییەوە و بەو هۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد