کلاسیکۆی تۆپی دەست لەنێوان هەولێرو سلێمانی
یارییەکە پاڵەوانی ئەمساڵ دیاری دەکات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆی تۆپی دەست لەکوردستان بەڕێوە دەچێت، هەولێرو سلێمانی یاری کۆتایی
خولی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی كوردستان ئەنجام دەدەن و یەکێکیان دەبێتە پاڵەوانی ئەمساڵ.
یارییەکە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ له‌هۆڵی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر بەڕێوە دەچێت.
خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان، به به‌شداریی شه‌ش یانه له رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستیپێكرد، كه به یه‌ك قۆناغی یارییه‌كان به‌ڕێوه‌چوون.
هەموو یارییەکان لەهەولێر ئەنجام دران، یانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ریه‌كه‌ی 4 یارییان كردووه و بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه.
هه‌ولێر و سلێمانی له گهڕهكانی پێشوو بردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر یانه‌كانی “كه‌ركوك، ئاڵا، سۆران و كۆیه” تۆمار كردووه.
“هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ریه‌كه‌ی 4 یارییان كردووه و بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه”
شوان عه‌زیز له راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان به 964+ی گوت: “یارییه‌كانی خوله‌كه ئاستێكی باشیان هه‌بوو، به تایبه‌تی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، كه كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاستبه‌رزیان له‌خۆگرتووه، هه‌ردوو یانه‌ش ئێستا هه‌شت خاڵیان هه‌یه و ئه‌مڕۆ كامه‌یان براوه‌بێت، ده‌بێته پاڵه‌وان”.
خولی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی كوردستان، به چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتیی یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت یارییەکە ببینن، هۆڵەکە دەکەوێتە سەر رێگای کەرکوک ته‌نیشت بەشە ناوخۆیی ١٨ی شوباتی کچان.