كه‌ریم بنزێما وه‌ڵامی سعوودییه‌كانی دایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌ریم بنزێما هێرشبه‌ری ریال مه‌درید، هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئۆفه‌ری سعوودییه‌كان ده‌ربڕی و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به داهاتووی خۆی داوه.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەڵوێستی کەریم بنزێمای هێرشبەری فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئاشکرا کرد سەبارەت بە پێشنیاری گواستنەوەی بۆ خولی تۆپی پێی سعوودیە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یاریزانه‌كه لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، بە ئۆفەرێک له یانه‌كانی سعوودیە سه‌رقاڵ بوو، كه ئۆفه‌ری ئه‌وه‌ی تێدا بوو جگە لە یاریکردن، ئەکادیمیایەکی وەرزشی بەناوی ئەوەوە له سعوودیه دابمه‌زرێنن.
داهاتووی بنزیما دوای چەند هەفتەیەک لە نادڵنیایی، جارێكی دیكه روونبووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به ئاسجججججتێكی به‌رز و تۆماركردنی هاتریك له یاریی كلاسیكۆ له تۆڕی یانه‌ی بارسێلۆنا.
سه‌رچاوه‌كه باس لەوە ده‌كات، بنزێما بیر لە ئۆفەرە سەرنجڕاکێشەکەی سعوودییەكان دەکاتەوە، بەڵام دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بیرۆکەکەی نەگۆڕیوە بۆ مانەوە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، لانیکەم بۆ وەرزێکی دیکە.
كه‌ریم بنزێما په‌یامی خۆی بۆ سعوودییه‌كان ناردووه، كه وه‌رزی دیكه‌ش له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه به پێی زانیاریی رۆژنامه ئیسپانییه‌كه.
بنزێما لە ساڵی 2009 لە یانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد و لەگه‌ڵ یانه‌كه‌دا تا ئێستا 24 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه، كه 5 له‌وانه نازناوی ڤامپیۆنزلیگ بوون.
بنزێما تا ئێستا “بە گوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت”، توانیویەتی لە 637 یاریدا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید 348 گۆڵ تۆمار بکات و 165 ئەسیستیش بکات.
بێنزیما دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانە ئیسپانییەکەیه، لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی کە ٤٥٠ گۆڵی تۆمارکردووه.