چی روویدا؟

هەرچی هەیەو نییە لە هەواڵی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بۆتان کۆکراوەتەوە

ژووری هەواڵ

ئێوارەیەکی ئارامتان هەبێت، هەرچی هەواڵ هەیە لە بەیانییەوە بۆمانداون لە بێژنگ و ئەوەی گرنگە لێرە دامانناوە:

📌 یەکێتی و پارتی لە سلێمانی لەسەر بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ پرسە هه‌نووكه‌ییه‌کان کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا وتیان:

– بە یەکهەڵوێستی لە کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی بەغدا بەشدار دەبین و بەهاوبەشى بەرگرى لە مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەین

-کۆک بووین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

📌 فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران، قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی عێراق بەیاوەری لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور گەیشتنە تاران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران

📌 بەرپرسێکی عێراقی بۆ کەناڵی جەزیرە: قاسم عەبودی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاووتوێی داخستنی دەروزە نافەرمییەکان و دۆخی ناوچەکە دەکات

📌 بەرپرسێکی عێراقی بۆ کەناڵی جەزیرە: سەردانەکەی قاسم عەبدوی بۆ تاران گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەمنی و ئاسایشی سنوور لەخۆدەگرێت

📌 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، جەختی لەوە کردووتەوە، بەردەوام دەبێت لە “چاکسازییەکانی بۆ رووبەرووبونەوەی گەندەڵی، رێگریکردن لە قاچاخی نەوت و کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا”

📌 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: ماکرۆن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چاکسازییەکانی عەلی زەیدی دەربڕی

📌 تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری، توانیان ژیانی منداڵێکی تەمەن (9) ساڵ لە مەترسی رزگار بکەن، دوای ئەوەی بەهۆی قوتدانی ساچمەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە

📌 حکومەتی هەرێم لەبارەی پێشێلکارییە دەستوورییەکانی عێراق و چەند بابەتێکی دیکە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2025 موچەی هەرێم بۆ ماوەی هەشت ساڵ بە تەواوی نەنێردراوە.

📌 حکومەتی هەرێم: هەرێمی کوردستان لە تەرخانکردنی 30%ی زیادەی نرخی بەرمیلێک نەوت بێبەش کراوە کە بۆ پارێزگاکانی دیکە دانراوە

📌 ئەمڕۆ بۆ چوارەم رۆژ لەسەریەک، کوردانی رۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانی باشوور بە ئاڵای کوردستانەوە گردبوونەوە

📌 لە پەیامێکدا بۆ عێراق، محەمەد مۆخبێر راوێژکاری موجتەبا خامنەیی رابەری ئێران، وتی، ئێران هەمیشە دۆستایەتیی خۆی بۆ عێراق سەلماندووە و پێویستە بەغدا وریابێ، بۆ ئەوەی نەبێتە داردەستی دوژمنانی ئیسلام و سیاسەتەکانی “ترەمپی تاوانبار” جێبەجێ نەکات

📌 وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە واست 371 کەس تووشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون

📌 وەزارەتی تەندروستی عێراق: 161 کەس لەوانە لە ناو قوتابخانەکانەوە تووش بوون، 15 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

📌 وەزارەتی تەندروستی عێراق: بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە سبەینێ و دوو سبەی لە ناوەندەکانی خوێندن پشووە

📌 تۆڕی راگەیاندنی عێراقی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بابل تۆڕێکی قاچاخچێتیی بەرهەمە نەوتییەکانی لە ناوچەی حەسوە هەڵوەشاندەوە

📌 رۆژنامەی فاینانشڵ تایمز: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شەش درۆن ئاسمانی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە بەریتانیا بەزاندووە

فایناشڵ تایمز: ئەمریکا و بەریتانیا بە دووری نازانن ئەو درۆنانە ئامێری سیخوڕییان لەسەر بووبێت و بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بەکارهێنرابن

📌 وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 1601 درۆنمان خستووەتە خوارەوە

📌 هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا: شەوی رابردوو 141 درۆنی روسیمان لە چەند ناوچەیەکی وڵات خستە خوارەوە

📌 فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: هەوڵەکانمان بۆ گەڕاندنەوەی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا سەرکەوتوو بوون

📌 فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکانی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزیان کردووە

📌 وتەبێژی سوپای ئێران: هێزە دەریاییەکان کۆنترۆڵ و چاودێریی رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و باکووری زەریای هیندی دەکەن

📌 جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران: لە بەرامبەر گەمارۆی دوژمندا دەستەوسان نین

📌 کەناڵی جەزیرە: لە تەقینەوەیەکدا لەناو قوتابخانەیەکی ویلایەتی کونەر لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان 7 کەس کوژران و 97 کەسی دیکەش بریندار بوو