رۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز ره‌شاد دادگایی كرا
“دادگا ده‌ڵێ باسی گه‌نده‌ڵی ئیشی تۆ نییه”
رێباز یونس – هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز ره‌شاد، له هه‌ولێر له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر دادگایی كرا، ئاشكراشی كرد دادوه‌ر پێی وتووه، باسكردنی گه‌نده‌ڵی ئیشی رۆژنامه‌نووس نییه.
نه‌به‌ز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25.11.2026 دادگایی كرا و به سزادانی به بڕی یه‌ک ملیۆن دیناری عێراقی ئازاد كرا، به 964یشی وت، “له‌سه‌ر ئاشکراکردنی كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی دادگایی كرام، كه دزینی پاره بوو له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، به‌ڵگه‌ی پێویستیش هه‌بوو، به‌ڵام وته‌مان لێ وه‌رنه‌گیرا”.
وتیشی، “باش بوو به یاسای ژماره 35ی رۆژنامه‌نووسی سزادراین، چونكه یه‌كه‌مجار به یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و ناوزڕاندن تۆمه‌تبار كرابووین”.
نه‌به‌ز ره‌شاد كه په‌یامنێرێكی دیاره له هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی وت، دادوه‌ر پێی وتووه “باسی گه‌نده‌ڵی ئیشی تۆ نییه”.
گله‌ییشی ئه‌وه‌شی كرد، پارێزه‌ری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پاشه‌كشه‌ی كردووه و سه‌ندیكاش به‌رگری لێ نه‌كردووه، له كاتێكدا ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكایه.
نه‌به‌ز ره‌شاد ئه‌وه‌شی بۆ 964 ئاشكرا كرد، كه چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌شی له‌سه‌ره هه‌ر له باره‌ی كاری خۆیه‌وه و رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی سه‌ختی كاركردبوونهتهوه له كوردستان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا