بە کارتی نیشتمانی و سووتەمەنی

سبەی لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

سبەی لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.

سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەندێک شوێنی کوردستان هەر بەردەوامە و وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، سبەی سێشەممە 24.11.2026 لە 39 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.

هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێ و  شۆفێرانیش دەبێ، جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، کارتی نیشتمانیشیان پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.

لیستی ئەو بەنزینخانانەی سبەینێ بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛

سبەی لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت