هەواڵەکان؛

تەماتە و پیاز لە کیلۆوە بووە بە دانە و لە سلێمانیش لیترێک غاز 250ـی چووەسەر

ژووری هەواڵ

بە یەک هەفتە نرخی تەماتە لە بازاڕی کەلار هەزار دیناری چووەتەسەر و هاوشێوەی پیاز گران بووە و کیلۆی هەر یەکێکیان گەیشتووەتە دوو هەزار دینار.

******

لە شاری هەولێر، بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان وێستگە حکومی و بازرگانییەکان و سەر شەقامدا سێ نرخی تەواو جیاوازی هەیە و جیاوازیی نێوان هەرزانترین و گرانترین نرخ دەگاتە 600 دینار بۆ هەر لیترێک.

******

ئەگەر بتەوێت لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بوتڵێک غاز پڕ بکەیت، دەبێت پێنج هەزار و 500 دینار زیاتر بدەیت بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

******

پیاوێکی وەفادار کە بەهۆی رووداوێکەوە لە ماڵەکەی خۆیدا هاوسەرەکەی لەدەستدا، بیرۆکەی دروستکردنی رواندزی کۆنی لە حەوشەی ماڵەکەی جێبەجێ کرد تا لە تەنیایی خۆی دەرباز بکات.