رێگای جێگرەوە هەیە و پەکتان ناکەوێ

سبەی رێگای سۆران بۆ رواندز قیر دەکرێت و دادەخرێت

شۆڕش قادری

سبەی رێگای سۆران بۆ رواندز قیر دەکرێت و بەڕووی شۆفێران دادەخرێت، بەڵام خەمتان نەبێ پەکتان ناکەوێ و رێگای جێگرەوە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، سبەی سێشەممە 24.11.2026 رێگای سەرەکی سۆران – رواندز بەهۆی قیرکردنەوە لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە بەڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەخرێت و تا 24 کاتژمێریش ناکرێتەوە.

شۆفێران و هاوڵاتیان دەتوانن لەو ماوەیەدا بۆ هاتووچۆ كردن لە نێوان شارەكانی سۆران و رواندز، رێگای سۆران – جوندیان – كاولۆكان بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی رێگاوبانی سۆران داوا لە هاموشۆكاران دەکات، لەماوەی قیرکردنەکەدا هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و پۆلیسی هاتوچۆ بكەن بۆ ئەوەی ئیشەکان بێ کێشە و لە زووترین کاتدا تەواو ببێت.