بەشێک لە فەرمانبەرانى هەمیشەیش وەرى دەگرن
سبەینێ؛ موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست دابەش دەکرێت
964+
وریا فەتاح
دواى چاوەڕوانییەکى زۆر، سبەینێ موچەى مامۆستایامى گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانى گرێبەست و هەمیشەیى،دابەش دەکرێت و لە ماوەى 5 رۆژدا سەرجەمیان موچەکانیان وەردەگرن.
وەزارەتى دارایى و ئابورى بڵاوى کردەوە، سبەینێ سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگى 10)ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
روونیشکراوەتەوە کە سەرجەمیان لەماوەی پێنج رۆژدا مووچەکانیان وەردەگرن .
هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای (1.7.2024 ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
وەزارەتى دارایى ئاشکراى کردووە، بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو کەمی پارەی کاش لە بانکەکان دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.