هەولێر
دانیشتووانی شاری مامۆستایان کارەباش هاتووە و رێگاکە ناکەنەوە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22.11.2026 وه‌ك چه‌ند ئێواره‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژانی رابردوو، دانیشتووانی پڕۆژه‌ی شاری مامۆستایان له هه‌ولێر، هاتنه سه‌رشه‌قام و به كۆڵێك گله‌یی و بێتاقه‌تییه‌وه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی ئێستاش کە کارەبا هاتووەتەوە رێگاکە هەر بەرنادەن.
هاوڵاتیانی پرۆژەکە قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، وا ئێستا کارەبای نیشتیمانی هاتووە ئەی کە چەند کاتژمێرێکی دیکە بڕا خۆ مۆلیدەکان بۆیان هەڵناکەن و دیسان بێ کارەبا دەبنەوە.
هاوڵاتیەک دەڵێت، هیچ نەبێت با کارەبای مەسعەدەکان جودا بێت و بەردەوام هەبێت ئەوان ناتوانن بەردەوام بە بە قادرمەکاندا هاتوچۆ بکەن و ژیانیان نەماوە.
شاری مامۆستایان ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 150 مه‌تری له رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی