رێگەیان پێدراوە بارەكانیان داگرن
كاسبكارانی خانخورما بەمەرج خێمەكانیان لابرد
964+
کاروان ساڵحی ، کەرکوک
کاسبکاران خانخورما لە بەیانیەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک خێمەیان هەڵدابوو، بەومەرجەی رێگریان لێنەكەن لە كارەكانیان خێمەكانیان كۆكردەوە.
لە بەرەبەیانی دوێنێ چوار شەممە 29.3.2023 کاسبکارانی بازاڕی خانخورما لە دژی گواستەنەوەی دوکانەکانیان بۆ عەلوەی باکوری کەرکوک لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک خێمەیان هەڵدابوو، خێمەكەیان هەڵگرت، بەومەرجەی رێگری نەكەن لەوەی كارەكانیان بكەن.
تۆڕی 964چەندین جار پەیوەندی بە بەرپرسانی ئەو پرسەوە كرد بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەدایەوە
هێزێكی زۆر لە سوپا چونەتە خانخورما، رێگری لە كاسپكاران دەكەن، هێزەكە بە كاسبكارەكانی وتووە، رێگری لە كارەكانتان ناكەین و بارەكانی خۆتان داگرن، لەبەر ئەوەش كاسبكارەكان خێمەكانیان كۆكردووەتەوە.
ئەگەر رێگری بكرێت لە كاركردنیان لە خانخورما، كاسبكارەكان جارێكی دیكە خێمەهەڵدەدەنەوە و ماندەگرن.