كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتهه‌ڵگر
ئێستا چه‌ندیان هه‌یه؟
عێراق 10 كه‌شتی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند، پلانی كڕینی 10 كەشتی نەوتهەڵگریان هه‌یه، به مه‌به‌ستی بەهێزكردنی كەشتیوانی عێراقی و هه‌نارده‌ی نه‌وت.
ئەمڕۆ شەممە باسم محەمەد خزەیر به میدیای فه‌رمیی عێراقیی راگه‌یاند، وەزارەت بەنیازە رێككەوتنی هاوبەشی نێوان كۆمپانیای گواستنەوەی عێراقی، كە سەر بە وەزارەتەكەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوەنی ئەو بارهه‌ڵگرانه‌ن، ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها بڕیارە كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران هه‌بێت بۆ دەستەبەركردنی بودجەیەكی دیاریكراو، بۆ كڕینی لانیكەم 10 كه‌شتی بارهه‌ڵگر، بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی گواستنەوەی نەوت.
وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی كردەوە، كڕینی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان دەبێتە هۆی زیادكردنی سەرچاوە دارایی زیاتر بۆ خەزێنەی دەوڵەت، كە پێشتر زیاتر پشت به به‌كرێگرتنی كه‌شتییه‌كان ده‌به‌سترا.
پێشتر وەزارەتی نەوت رایگەیاندبوو، ئێستا كەشتیگه‌لی گواستنەوەی نه‌وتی عێراق، شه‌ش تانكەری مامناوەند و بچووک لەخۆدەگرێت.