دوای دوو ساڵ کارکردن

ماڵی مەلای گەورەی کۆیە نۆژەنکرایەوە و بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ کارکردن تێیدا، دواجار کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ماڵی مەلای گەورەی کۆیە تەواو بوو و بەڕووی سەردانیکەران و گەشتیاراندا کرایەوە.

کاروان خالید، ئەندازیار لە فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە و سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەکە بە 964ـی وت، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکە تەواو بووە و ئێستاش چەند داواکارییەک هاتووە بۆ فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بۆ ئەوەی ئەم شوێنە بەکرێ وەربگرن، بەڵام فەرمانگەکەمان پەلە ناکات لە بڕیاردان چونکە خانووی کەسایەتییەکی وەک مەلای گەورە بۆ هەموو بابەتێک دەست نادات و بەتایبەت ناکرێ بکرێ بە شوێنێکی تەرفیهی و زیاتر بۆ شوێنی توێژینەوە و سەنتەرێکی رۆشنبیری گونجاوە و لە ماوەکانی داهاتووشدا هەڵسەنگاندن بۆ داواکاریەکان دەکەین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر