بەربانگی رۆژووەوانێک بە خورما
قسەی سەنتەرەکانە
قسەوباسێک هەیە 8ی شوبات یەکەم رۆژی رەمەزان بێت
ئەحمەد مستەفا
بەپێی نوێترین لێکدانەوە و حساباتە فەلەکییەکان، پێشبینی دەکرێت یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانی ساڵی 1448ی کۆچی، لە رۆژی دووشەممە 8.2.2027 بێت.
ئەم پێشبینییە لەگەڵ چەندین رۆژژمێری ئیسلامی و ناوەندی فەلەکی لە جیهاندا هاوتەریبە، بەڵام دەستپێکی فەرمیی مانگەکە لە هەر وڵاتێکدا بە پێی ڕێکاری فەرمیی ئەو وڵاتە و سەلماندنی بینینی مانگ دیاری دەکرێت.
سەنتەری فەلەکناسی نێودەوڵەتی دەڵێ، یەکگرتنی ناوەندی مانگ “New Moon Conjunction” رۆژی شەممە 6.2.2027، لە کاتژمێر 15:56 بە کاتی جیهانی UTC روودەدات.
بەپێی ئەم حساباتانە، پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 7.2.2027، مەرجەکانی بینینی مانگی نوێ لە زۆر ناوچەی جیهاندا جێبەجێ ببن، بەمەش رۆژی دووشەممە 8.11.2027 وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاری دەکرێ.
جیاوازییەکی گرنگ لە نێوان حسابات و بینینی مانگ
ئەوەی لە حساباتی فەلەکییەکاندا دیاری دەکرێت، پێشبینییەکی زانستییە، بەڵام بڕیاری دەستپێکردنی رەمەزان و جەژن لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بە پێی رێکاری فەرمیی دەسەڵاتە ئایینییە پەیوەندیدارەکان و سەلماندنی بینینی مانگ دەدرێت.
لەبەر ئەوە، پێشبینیی 8ی شوبات بۆ دەستپێکی رەمەزان و 9 یان 10ی ئازار بۆ جەژن دەبێت وەک خشتەیەکی چاوەڕوانکراو سەیر بکرێت.