قایمقامیەتی قەزای کفری :بەبێ وەرگرتنی وەسڵ بە مۆری قایمقامیەت پارەی مۆلیدە مەدەن

کوردستان جەلال

لەمەودوا لە کفری دەبێت وەسڵی پارەدان بە خاوەن مۆلیدەکان مۆری قایمقامیەتی پێوەبێت.

قایمقامیەتی قەزای کفری دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان دەکەینەوە، لەمەودا دەبێت وەسڵەکانیان مۆری قایمقامیەتی پێوە بێت و تەنها لەڕێی پێدانی وەسڵەوە پارەی مۆلیدە لە هاوڵاتییان وەربگرن، بە پێچەوانەوە رێکاری یاساییان  بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات بە بێ وەرگرتنی وەسڵ بە مۆری قایمقامیەتەوە پارەی ئەمپێری مۆلیدە نەدەن.