داوای دامەزراندن دەکەن
دەرچوانی ئەندازیاری نەوت لە کەرکوک گردبوونەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەشێکی زۆر لە دەرچوانی بەشی نەوت و سووتەمەنی لە کەرکوک گردبوونەوە و دەڵێن نە لە حکومەت و نە لەو هەموو کۆمپانیا نەوتییە دەرفەتی دامەزراندیان نەبووە.
سارا ئیسماعیل یەکێک لەو دەرچواننەی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، ئەمە نۆیەم جارە گرد دەبنەوە و پێیانوایە ئەنجومەنی پارێزگا خەوتووە کە ئەم کێشەیەیان بۆ چارەسەر ناکات.
وتیشی، مانای نییە لەم شارەدا نەلە کەرتی حکومی و نە لە کۆمپانیا نەوتیەکان دەرفەتی دامەزراندنیان نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی