شه‌قامێكی كه‌لار سبه‌ی قیرتاو ده‌كرێت

“له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌ ستوونی كاره‌با هه‌یه‌”

میلاد جەلال – گەرمیان

شه‌قامێكی گه‌ڕه‌كی جووتیاران له كه‌لار قیرتاو ده‌كرێت، به‌ڵام ستوونی كاره‌با له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دایه‌ و دیمه‌نێكی سه‌یری هه‌یه‌.

بڕیاره‌ سبه‌ی شه‌قامه‌ به‌ هه‌ردوو ئاراسته‌ی چوون و هاتن قیرتاو بكرێت، به‌ڵام وه‌ك 964 وێنه‌ی گرتووه‌، ستوونێكی كاره‌با له‌ ناوه‌ڕاستی یه‌كێک له‌ شه‌قامه‌كاندایه‌.

دلێر حوسێن به‌رپرسی پڕۆژه‌كان له‌ شاره‌وانیی كه‌لار به‌ 964ی وت، ستوونه‌كان دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ک، بۆ ئه‌وه‌ی لایان ببات و هه‌مووی یه‌ك پاكێجه‌ و ستوونێک به‌ ته‌نیا لانابرێت.

“لابردنی ئەو ستوونە گەورانە لەئەستۆی ئەو کۆمپانیایە کە تەنیشت شەقامی 60 مەتری دەکاتە پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵام تائێستا لایان نەبردووە و چەند جاریش پێمان وتوون”، دلێر حوسێن وای وت.

هەروەها دەڵێت، نه‌مانویست پڕۆژه‌ی قیركردنی شه‌قامه‌كه‌ دوابكه‌وێت، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ نه‌فتا كراوه‌ و سبه‌ی قیر ده‌كرێت، بۆ ستوونه‌كه‌ش چاوده‌وری كۆنكرێت ده‌كرێت، تا ئه‌و كاته‌ی لاده‌برێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا