هاوڵاتییه‌ک له سلێمانی
حه‌وت رۆژه گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌س به‌لایه‌وه نایه‌ت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له نۆی ئه‌م مانگه‌وه هاوڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی ئاشتی گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ناسنامه‌ی پێ نییه و كه‌سوكاری ئاگادارنین.
پۆلیسی سێلمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16.11.2026 له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، لە رۆژی 9.11.2026 هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستداوە لە گەڕەکی ئاشتی و هیچ پێناسێکی پێ نییە.
هه‌روه‌ها ورده‌كاریی هاوڵاتییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌م جۆره‌یه:
– تەمەنی نزیکەی (65 -70) ساڵێک دەبێت.
– رەنگی چاوی شینە.
– رەنگی پێستی گەنم رەنگە.
– باڵای مام ناوەندە و لاشەیەکی تارادەیەک لاوازی هەیە.
– سەروڕیشێکی زۆر سپی هەیە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، “لەبەرئەوەی هیچ پێناس و مۆبایلێکی پێ نییە، بۆیە ناو و ناونیشانی تائێستا نەزانراوە، هەر بەڕێزێک زانیاری هەیە دەربارەی خۆی و کەسوکاری، پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی بەختیاری بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٢٢٢٦٣٠٦٩)”.