مامۆستایەکی زانکۆ:

“واباشە گه‌نجان له‌ ژێر چاودێریی شاره‌زایه‌ک بخوێننه‌وه”‌

شڤان عه‌بدوڵا

د.ئاماد كازم مامۆستای فه‌لسه‌فه‌یه‌ له‌ زانكۆ و پێی وایه‌، گه‌نجام‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌ستپێبكه‌ن و له‌ شتی ساده‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن،

دووه‌مین پێشانگه‌ی كتێبی زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16.11.2026 له‌ دووه‌م رۆژی پێشانگه‌كه‌دا 964 مامۆستایه‌كی زانكۆی دواند له‌ باره‌ی خوێندنه‌وه‌ و چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی خوێنده‌وه‌.

د.ئاماد كازم پسپۆڕی فه‌لسه‌فه‌ و مامۆستای زانكۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، واباشه‌ گه‌نجان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب بكه‌ن و یه‌كسه‌ر نه‌چنه‌ سه‌ر بابه‌تی قورس و جێی مشتومڕ و بابه‌ته‌كانی فه‌لسه‌فه‌.

هه‌روه‌ها وتی، واباشتره‌ گه‌نجان یان ئه‌وانه‌ی تازه‌ ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و به‌ راوێژی كه‌سێكی شاره‌زا ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ نه‌بن له‌ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بچنه‌ پێشه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا