تا کارەباکەتان نەبڕاوە

دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک بچنە دایرەی کارەبا و ناوی خۆتان تۆمار بکەن

شۆڕش قادری

دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر، تا زووە بچنە دایرەی کارەبا و خۆتان بناسێنن، وانەکەن کارەباکەتان دەبڕن.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر / 2 لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆك داویان لێ دەکات، بۆ هاوبەشیکردنی کارەبا بە شێوەی فەرمی و  تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا تیمەکانی کارەبا پشکنین بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەن و هەر کەسێک بە فەرمی هاوبەشیی کارەبای نەکردبێت، کارەباکەی دەبڕن و رێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.