دادەدێ

بڕۆ بۆ میردەێ و هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و سییەکان پاکبکەرەوە

964+

ژووری هەواڵ

دەڵێن؛ بڕۆ بۆ میردەێ و هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و سییەکان پاکبکەرەوە، دادەدێی ئەمجارەی 964یش لەناو ئەو گوندە جوانەی کوردستانە و دیمەنە ناوازەکان و ژیانی دانیشتوانەکەیمان بۆ باسدەکات.

چاوانی پێشکەشکار دەچێتە ناو ماڵەکان و گفتوگۆ لەگەڵ دانیشتووانی گوندەکە دەکات، کە تیایدا بۆچوونی جیاواز لەسەر ژیانی جاران و ئێستا دەردەبڕن؛ هەندێکیان پێیان وایە ژیانی جاران خۆشتر بووە، هەندێکی تریان پێیان وایە گەنجی ئێستا خۆشتر دەژی، و بەشێکیش لە دانیشتووانەکە مۆبایل بە هۆکاری دواکەوتن دەزانن.

لە بەشێکی تری گەشتەکەیدا، پێشکەشکار سەردانی شوانەکان و خاوەن ئاژەڵەکانی گوندەکە دەکات لە کاتی شوشتنی ئاژەڵ و مەڕەکاندا، لەو کاتەدا کە شوانەکان بە توندی پاڵ بە مەڕەکانەوە دەنێن بۆ ناو ئاوەکە، چاوان دڵی نایەت ئەو کارە بکات و هەوڵ دەدات بە قسەی خۆش مامەڵەیان لەگەڵ بکات.

لەم لینکەوە بە کوالێتی بەرز بینەری دادەدێ بن